ڕانی موکەرجیc Roadg30_reHerag_45Fitrafi 2xnada.oes
ڕانی موکەرجی | |
---|---|
![]() | |
مێژووی لەدایکبوون | ٢١ی ئازاری ١٩٧٨ |
شوێنی لەدایکبوون | مومبای مەهاراشترا لە ![]() |
گرنگترین ڕۆڵەکان | black - kuch kuch hota hai - Mardani |
ساڵانی ئیشکردن | ١٩٩٢ تاکوو ئێستا |
ھاوسەر | ئادیتیا چۆپرا |
دەستکاری ![]() |
ڕانی موکەرجی (لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٧٨ لە مومبای مەهاراشترا لە هیندستان) یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە سەرکەوتووەکانی سینەمای هیند (بۆلیوود). ڕانی یەکێکە لەو ئەکتەرانەی لە زۆرترین دابەشکارییە خەڵاتییەکانی هیند ناوی هاتووە کە نزیکەی ١٦٥ جار ناوی هاتووە و لەناویشیاندا توانیویەتی ١٥٤ بباتەوە لە ناو خەڵاتە براوەکانیش ڕانی توانیویەتی حەوت جار خەڵاتی فیلم فەیری هیندستان بەدەسبهێنێت. لەساڵی ١٩٩٢ لەیەکەم فیلمیدا بەڕۆڵی میلی چاتەرجی لە فیلمی (Biyer Phool) دەرکەوت. لە دوای یەکەم فیلمی تاکوو ١٩٩٧ لە ھیچ فیلمێکدا بەشدار نەبوو لەو ساڵەدا لە فیلمی (Raja Ki Aayegi Baraat) بەشداربوو. لەساڵی ٢٠٠٥ لە فیلمی ڕەش (Black)دا بەشداربوو بەڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ ئەمیتاب باچان کە فیلمێکی ژیاننامەیی بوو لەسەر هێلێن کلێر. فیلمەکانی کوچ کوچ هۆتاهای (Kuch Kuch Hota Hai) و (Kabhi Alvida Naa Kehna) وە (Talaash: The Answer Lies Within) لە باشترین فیلمەکانی دی ڕانین. لەساڵی ٢٠١٤ ڕانی بەڕۆڵێکی جیاواز لە فیلمەکانی دی دەرکەوت کە ڕۆڵی ئەفسەری پۆلیس بوو ئەمەش لە فیلمی مەردانی (Mardaani) بوو.
باشترین فیلمەکان[دەستکاری]
- کوچ کوچ هۆتا های (١٩٩٨)
- Har Dil Jo Pyar Karega (٢٠٠٠)
- Saathiya (٢٠٠٢)
- Chalte Chalte (٢٠٠٣)
- یوڤا (٢٠٠٤)
- هوم توم (٢٠٠٤)
- ڤیر-زارا (٢٠٠٤)
- ڕەش(فیلم) (٢٠٠٥)
- Bunty Aur Babli (٢٠٠٥)
- Kabhi Alvida Naa Kehna (٢٠٠٦)
- Laaga Chunari Mein Daag (٢٠٠٧)
- Saawariya (٢٠٠٧)
- No One Killed Jessica (٢٠١١)
- تەلاش (٢٠١٢)
- مەردانی (٢٠١٤)
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
- ڕانی موکەرجی لە IMDb